کۆنسوڵخانەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بەهۆی کۆرۆنا، تیرۆر و رفاندن سەردانی عێراق نەکەن
رووداو دیجیتاڵ
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاگادارییەک لەبارەی سەردانی هاووڵاتیانی بۆ عێراق بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "بەهۆی پەتای کۆرۆنا، تیرۆر، رفاندن، گرژیی چەکداری و توانا سنووردارەکانی عێراق بۆ پارێزگاریکردن لە هاووڵاتییە ئەمریکییەکان سەردانی وڵاتەکە مەکەن".
ئەمڕۆ چوارشەممە 09-06-2021 کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پەڕەی فەرمیی فەیسبووک ئاگادارییەک لەبارەی سەردانی هاووڵاتییانی بۆ عێراق بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، "هەموو ئەو کەسانەی سەردانی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا دەکەن و تەمەنیان لە 10 ساڵ زیاترە دەبێت دەمامک بەکاربهێنن."
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارکردنەوەکەدا هاتووە، کاتی سەردانیکردنی کۆنسوڵخانە بەهۆی رێنوێنییەکانی خۆپارێزییەوە سنووردار دەبێت، هەروەها دەشڵێت، "لە 27ـی حوزەیران کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پێدانی خزمەتگوزاریی."
ئاگادارییەکەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ناوە ناوە لە عێراق و هەندێکجاریش لە هەرێمی کوردستان بنکە و هاووڵاتیانی ئەمریکا دەکرێنە ئامانج.
لە راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز هاتووە، ئەو گرووپە دروستکراوانە ساڵی رابردوو راهێنانیان پێکراوە بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی کاریگەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاربهێنن و پڕوپاگەندەی ئۆنلاینیش بڵاوبکەنەوە و بەشێوەیەکی راستەوخۆش لەلایەن فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن.