وەزارەتی داد: لە شەش ساڵدا 7٪ـی فەرمانبەرانمان کەمبوونەتەوە


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی 2020، لە ساڵی 2021دا ژمارەی فەرمانبەرەکانیان کەمبوونەتەوە و دەشڵێت: "62 فەرمانبەرمان خانەنشین بوون." بەبێ ئەوەی ئاماژە بە پڕکردنەوەی شوێنەکانیان بکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 09-03-2022  وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بەراورد بە ساڵی 2020،  (62) فەرمانبەر کەمیکردووە کە بەڕێژەی سەدی دەکاتە (1.4%)، هەروەها بەراورد بە ساڵی 2016، (252) فەرمانبەر کەمیکردووە، کە بە رێژەی سەدی دەکاتە (7٪) . ئێستا وەزارەتی داد 4هەزار و 418 فەرمانبەری هەیە".
 
ژمارەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئامارێکی ساڵی 2020
 
كۆی گشتیی مووچە‌خۆران:
1251451
 
كۆی گشتیی فە‌رمانبە‌رانی ھە‌رێمی کوردستان (سە‌ربازی و شارستانی(sad)
751805
 
كۆی گشتیی خانە‌نشینی:
242269
 
كۆی گشتیی وارسی شە‌ھید و زیندانی سیاسی:
98937
 
چاودێری كۆمە‌ڵایە‌تی و خاوە‌ن پێداویستی:
159160
 
زیاتر لە‌ 250 ھە‌زار كە‌س بە پلەی سە‌ربازی دامەزراون کە پۆلیسی سە‌ر بە‌ وە‌زارە‌تی ناوخۆ، وە‌زارە‌تی پێشمە‌رگە‌ بە ‌ھێزە‌كانی 70 و 80وە‌، پاسە‌وانی و زێرە‌ڤانین. واتە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ چە‌كیان پێیە‌.
 
زۆرترین فەر‌مانبە‌ر لە‌ وە‌زارە‌تی پە‌روە‌ردە‌یە‌ كە‌ ژمارەی مووچە‌خۆرانی 167405 کەسن و 22.2%ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانن. دووە‌م وە‌زارە‌تیش دوای وەزارەتی پە‌روە‌ردە‌، وە‌زارە‌تی ناوخۆیە‌ کە ژمارە‌یان 144244 کەسن و 19.1%ی فەرمانبەرانن.
 
وە‌زارە‌تی پێشمە‌رگە‌، سێیە‌م وە‌زارە‌تە‌ و 141096 کەسن و 18%ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت.
 
رێژە‌ی فەرمانبەران بەپێی رەگەز:
37.2% مێ
62.8% نێر
 
زۆرترین رێژە‌ی فەرمانبەری مێ لە ‌وەزارە‌تی پە‌روە‌ردە‌یە‌ كە‌ 55%ـە. كە‌مترین رێژە‌ی ژن لە‌ وە‌زارە‌تە سە‌ربازییەكان 5%ـە، فە‌رمانبە‌رانی شارستانی بە‌بێ سە‌ربازی 47%‏یان لە رەگەزی مێن.