سەرچاوەیەک بۆ رووداو: سبەی یان دووسبەی لیستی مووچەی مانگی 10 رادەگەیێندرێت
رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "بە ئەگەرێکی زۆرەوە" لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی 10 رادەگەیێندرێت و مووچەی مانگی 11ش دەنێردرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 08ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سبەی یان دووسبەی لیستی مووچەی مانگی 10 رادەگەیێندرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت".
ئەو سەرچاوەیە گوتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی کورتهێنان چارەسەر دەکات".
لەبارەی مووچەی مانگی 11، ئەو سەرچاوەیەی رووداو باسی لەوە کرد، "هەر لەم دوو رۆژەدا مووچەی مانگی 11ش دەنێردرێت و بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ش دەکرێت".
رۆژی 18-10-2024 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول کرا، ئەمڕۆ 51 رۆژ بەسەر دابەشکردنی دوایین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت.