عەدنان کەریم و ئاکۆ غەریب پێشانگایەکی شێوەکارییان کردەووە
رووداو - هەولێر
هونەرمەند عەدنان کەریم بۆ یەکەمجار بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی شێوەکار ئاکۆ غەریب پێشانگایەکی شێوەکاریان لە هەولێر کردەوە.
عەدنان کەریم یەکێکە لەو هونەرمەندانەی لە رێگەی گۆرانیگوتنەوە ناوبانگی دەرکردووە، بەوهۆیەوە هۆڵی پێشەنگاکە پڕبوون لە هەوادارانی ئەو هونەرمەندە.
هەوادارانی ئەو هونەرمەندە ئەمجارە گوێیان لە ئاواز و گۆرانییەکانی عەدنان کەریم نەبوو، بەڵکو سەرسامی ئەو وێنانە بوون کە بەدەستی ئەو هونەرمەندە کێشراون.
عەدنان کەریم و ئاکۆ غەریب، لەساڵی 1985 بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانیان تەواوکردووە، عەدنان کەریم یەکەمجارە پێشانگای شێوەکاری دەکاتەوە، بەڵام هاوپۆلەکەی بۆجاری حەوتەمینە تابلۆکانی نمایش دەکات.