نوێنەری کوردستان لە ئەمریکا پاڵپشتی بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆدەکاتەوە
رووداو - واشنتن
ئه‌م رۆژانه به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان ته‌نها وه‌كو نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رناكه‌وێت، به‌شێوه‌یه‌ك ره‌فتارده‌كات كه نوێنه‌ری هه‌موو گه‌لی كورد بێت، له مانگی رابردوودا، له‌گه‌ڵ ده‌یان ئه‌ندامی كۆنگرێس و به‌رپرسی ئیداره‌ی تره‌مپ كۆبووه‌ته‌وه و داوای پاڵپشتی بۆ رۆژئاوای كوردستان لێكردوون.
به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا لە دیدارێکی تایبەت بە بواری بەرگری رایگەیاند "سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت شتێك روونبكه‌مه‌وه، من نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عێراقم، به‌ڵام بێگومان هاوسنوورین له‌گه‌ڵ سووریا، خزمم له سووریا، توركیا و ئێران هه‌یە، كه دێته سه‌ر خزموكه‌س، ئه‌م سنوورانه هیچ مانایه‌كیان نییه".
به‌رپرسانی پێنتاگۆن ده‌ڵێن، سەرقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا توركیا به‌نده‌كانی گرێبه‌ستی كڕینی چه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێشێلكردووه، یه‌كێك له‌به‌نده‌كان ده‌ڵێت "نابێت وڵاتێكی دیكه چه‌كی ئه‌مریكا ببه‌خشێت به رێكخراوی توندڕه و كه مافی مرۆڤ پێشێلده‌كه‌ن".
به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا بە رووداوی راگەیاند، "ئێمە نامانەوێت ئەو میلیشیایانە کە وەک داعش و قاعیدەن عەفرینێکی دیکە دروستبکەن و ئەوانەمان گەیاندووەتە کۆنگرێسی ئەمریکا".
له كۆنفرانسه‌كه‌دا، سیناتۆرێكی پارتی دیموكراته‌كان باسی له نامه‌یه‌ك كرد رۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا له پارتی كۆمارییه‌كان له‌سه‌ر كورد بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه مایك پۆمپەیۆ ناردبوویان.
كریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری ئه‌مریكا له پارتی دیموكراته‌كان دەڵێت "باڵیۆز جێفری گوتی ئه‌گه‌ر تورکیا و هێزە میلیشیاییەکانی سەر بە تورکیا به‌نده‌كانی ناوچه‌ی ئارامیان پێشێلكرد، ئه‌وا خۆی پێشنیازی سه‌پاندنی سزاده‌كات. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه كه له‌گه‌ڵ سیناتۆر گراهامدا دوێنی نامه‌یه‌كی هه‌ردوو پارته‌كه‌مان بۆ وه‌زیر پۆمپەیۆ نارد. نووسیمان "باشه، راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن توركیا به‌نده‌كانی ناوچه ئارامه‌كه‌ی پێشێلكردووه، سزاكان كوان؟ ئایا رێگه‌ده‌ده‌یت توركیا ده‌ربازی ببێت؟ چونكه ئه‌مه واده‌كات كه‌س له‌هه‌رێمه‌كه و جیهان متمانه‌مان پێنه‌كات".
به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا ئامەژە بەوەش دەکات دەسەڵاتی ئەوان سنووردارە و لەگەڵ رووسیا، عێراق، سووریا، هەسەدە و لایەنەکانی دیکە لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەربکرێن.