کچێک لە خەرەندی رواندز خۆی فڕێدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
کچێکی گەنج لە خەرەندی رواندز خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
ئیوارەی رۆژی یەکشەممە 08-09-2024 کچێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی (س. ئـ) لە خەرەندی رواندز خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. دوای سێ کاژێر تیمەکانی پۆلیس و ئاسایشی رواندز تەرمەکەیان دۆزییەوە.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی رواندز بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کچەکە دانیشتووی سۆرانە، لە خەرەند خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و هەر لەو شوێنەش گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، کچەکە پێش ئەوەی خۆی فڕێبداتە خوارەوە، تەلەفۆنی بۆ باوکی کردووە و گوتوویەتی "خۆم دەکوژم."
ئێستا تەرمی کچەکە لە دادپزیشکیی سۆرانە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش لەلایەن پۆلیسەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.