پێشبینی شەپۆلێکی گەرمای بەتین لە باشووری کوردستان دەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ "کەمێک" بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، لە چوارشەممەوە شەپۆلێکی "گەرمای بەتین" باشووری کوردستان دەگرێتەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە رۆژی چوارشەممەوە لە تەواوی باشووری کوردستان پلەی گەرما 7 بۆ 8 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و گه‌رمایه‌كی تاقه‌تپڕوكێن ده‌ستپێدەكات، تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەکرد، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونەوەی پلەی گه‌رمادا رێژه‌ی شێ له هه‌وادا ده‌گاتە 10%، هەربۆیە زیاتر هه‌ست به گه‌رمی دەکرێت. بە گوتەی ئەو کەشناسە، چه‌قی كاریگه‌ریی شه‌پۆلی گەرماکە رۆژانی پێنجشه‌مه و هه‌ینی ده‌بێت و پلەی گەرما لە ئیداره‌ی گه‌رمیان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 40 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 41 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 40 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 44 پلەی سیلیزی