پۆلیسی سلێمانی: دوو کەسمان دەستگیرکرد سندووقی خێریی مزگەوتیان دزیوە
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوو کەسیان دەستگیرکرد لە سندووقی خێریی مزگەوت پارەیان دزیوە.
تۆمەتبارەکان لەلایەن بنکەی پۆلیسی قەزای شارەزوورەوە دەستگیرکراون و بەگوێرەی راگەیێندراوێکی ئەمڕۆ چوارشەممەی پۆلیس، تۆمەتبارەکان پێشەینەی تاوانی دزییان هەبووە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تۆمەتبارەکان پێشتر لە سلێمانی ماتۆڕسکیل و سندووقی خێریی مزگەوتیان دزیوە. چوونەتە شارەزووریش بۆ دزیکردن".
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: "هیچ مزگەوتێک سکاڵای نەکردووە تاوەکو بزانن بڕی چەند پارە دزراوە؛ ئەوەی هەبووە تۆمەتبارەکان خۆیان لەکاتی لێکۆڵینەوەدا گوتوویانە پارەی سندووقی مزگەوتیان دزیوە".
بەگوێرەی پۆلیسی سلێمانی (ش، هـ، ح) و (ح، ع، ح) هەردوو تۆمەتبارەکەن و له بهردهم دادوهردا دانیان به تاوانهكهیاندا ناوه.
تۆمەتبارەکان بەگوێرەی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لە بەندینخانەدان.