نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی عەلی عەونی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە.
رۆژی دووشه‌مه 08-05-2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ عه‌لى عه‌ونى، ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسى لقى يه‌كى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دوايى باوكيان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خێزانەکەیان كرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، "هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
لاى خۆيه‌وه عه‌لى عه‌ونى سوپاس و پێزانينى خۆي و خێزانەکەی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕیوە.
بەیانیی رۆژی دووشەممە 8ی ئایاری 2023 عەونی نیعمەت، باوکی عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دواییکرد.