نێچيرڤان بارزانى و بێربۆک په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا کۆبووەوە و تاوتوێی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان کرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 08-03-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە هەولێر پێشوازى له ئەنالینا بێربۆک، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى سه‌ربازى و مرۆيى و سياسيى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر هێشتا به‌رده‌وامن، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
لاى خۆيه‌وه، بيربۆک دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئابوورييان ده‌ڕوانێت. له‌مباره‌وه ئاماژه‌ى به گرنگيى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال كرد كه ده‌بێته هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه.