نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا فارس قادر فەقێ دەکات


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ برایەکی کرد و سەرەخۆشیی لێکردن.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ هێمن قادر، برای مامۆستا فارس قادر و جێگری پارێزگاری هەولێر قسەی کرد. سەرەخۆشیی خۆی بە خانەوادەکەیان گەیاند و دڵنەوایی کردن.
 
مامۆستا فارس قادر فەقێ، تێکۆشەر و کەسایەتییەکی دیاری هەولێر بوو. نێچیرڤان بارزانی، "وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، له‌ خواى مه‌زن داواکار بوو گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت".
 
لای خۆیەوە، جێگری پارێزگاری هەولێر "سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى".
 
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی بۆ خانەوادەی مامۆستا فارس قادر:
 
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مامۆستا فارس قادر فه‌قێ عه‌بدوڵڵا ده‌كات
 
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دوايی تێكۆشه‌ر و كه‌سايه‌تیی ديارى هه‌ولێر خوالێخۆشبوو مامۆستا فارس قادر فه‌قێ عه‌بدوڵڵا، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هێمن قادر-ى برايان و جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
 
به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، له‌ خواى مه‌زن داواکار بوو گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.
 
لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.