سەرۆک بارزانی و پارتی ئازادیی هوداپار رەوشی لایەنە کوردییەکانی تورکیا تاوتوێدەکەن


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی پارتی ئازادیی هوداپار کرد، لە کۆبوونەوەیاندا "بارودۆخی سیاسیی تورکیا و رەوشی لایەنە کوردییەکانی ئەو وڵاتە خرایە بەر باس و گفتوگۆ".
 
ئەمڕۆ شەممە 08-01-2022 سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی پارتی ئازادیی هوداپار بە سەرۆکایەتیی زەکەریا یاپیچیئۆغلۆ، سەرۆکی گشتیی ھوداپار کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا شاندی هوداپار پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتییان لە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و ھاوکاتیش ھاوخەمیی خۆیان بۆ بنەماڵەی شەھیدانی ئەم دواییەی شەڕی داعش و زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر بە سەرۆک بارزانی راگەیاندووە.
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا تەوەری دیکەی ئەو دانیشتنە بوون.