رووداو - هەولێر
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان بەیانامەیەک لەبارەی شێوازی لێکۆڵینەوەكردن لە چۆنیەتی گیانلەدەستدانی كچە پارێزەرەکەی هەولێر بڵاودەكاتەوە و دەستخۆشی لە دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس دەكات.
لە بەیانامەکەدا كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەستخۆشی لە پۆلیس و دەزگاکانی ئاسایش کردووە و رایانگەیاندووە " به سوپاسه‌وه ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس زۆر به جیددی و دڵسۆزانه به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رووداوه‌كه كردووە و ئه‌نجامه‌كه‌یان بۆ رای گشتیی و راگه‌یاندن ئاشكرا كردووە ".
سەبارەت بەو ڤیدیۆیەی پۆلیسی هەولێر لەڕێگەی دەزگاکانی راگەیاندن بڵاویکردەوە، سەندیکای پارێزەران رایدەگەیێنێ " لە ڤیدیۆکەدا ده‌رده‌كه‌وێت رووداوه‌كه كوشتن و خنكاندن نه‌بووه، به‌ڵكو به‌داخه‌وه كارێكی خۆكردانه بووه له‌لایه‌ن جوانه‌مه‌رگه‌وه، كه راپۆرتی پزیشكی دادیش له‌و باره‌یه‌وه پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، هیوادارین له په‌روه‌ردیگاری مه‌زن له گوناهه‌كانی خۆش بێت."
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان متمانە و دڵنیایی خۆی بۆ دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس دەربڕیوە و ریایگەیاندووە "ئێمه ئه‌وپه‌ڕی متمانه‌مان به ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و، ده‌زانین كه بۆ سه‌لامه‌تیی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رده‌م له ئه‌رك و شهونخونین. هه‌ر بۆیه‌ش بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی جوانه‌مه‌رگ داوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونمان لێ‌كردن."
لە بەیاننامەکەدا سەندیکای پارێزەران سوپاسی گشت پارێزه‌ران و ئه‌و لایه‌ن و راگهیاندنانە دەکات كه له سۆنگه‌ی دڵسۆزییان بۆ ئاشكرابوونی چاره‌نووسی مردنی خاتوو ناز (خوالێی خۆش بێت)، پشتگیریی و هاوخه‌میان نیشانداوه.
پێشتر سەندیكای پارێزەران رایگەیاندبوو "رۆژی یەكشەممە 3-1-2016 لەكاتێكدا پارێزەران یادی رۆژی پارێزەرانیان دەكردەوە، تاوانێكی قێزەونی گەورە بەرامبەر یەكێك لە پارێزەران ئەنجامدرا و پارێزەر (ناز سلێمان یەعقوب) لەلایەن دەستێكی نادیار دوای رفاندنی خنكێنراوە، تەنانەت دەمووچاویشی شێوێندراوە". ئەمە لەكاتێكدایە بنەماڵەی كچەكە گونمانیان لە لێكۆڵینەوەكە هەیە و رەتیدەكەنەوە خۆی كوشتبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ