بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان: لە سنووری باشیک سێ کاتیۆشا ئاراستەی بنکەیەکی تورکیا کران

07-11-2021
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
پاشماوەی بۆردوومانی بنکەکەی تورکیا لە سنووری باشیک
پاشماوەی بۆردوومانی بنکەکەی تورکیا لە سنووری باشیک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان رایگەیاند، کاژێر 20:30 خولەکی ئەمشەو یەکشەممە 07-11-2021 لە سنووری باشیک سێ کاتیۆشا ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی تورکیا کراون.

محەممەد ئەمین غەریب، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان بە رووداوی راگەیاند، "یەکێک لە کاتیۆشاکان کەوتووەتە نێو بنکە سەربازییەکەی تورکیا و زیانەکانی نازانرێت. یەکێکی دیکەیان بە نزیک گوندی شەرەف حەیران کەوتووە و ھیچ زیانی نەبووە، ئەوی دیکەشیان لە چۆڵەوانیدا کەوتووەتە خوارەوە و بێ زیان بووە".

بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان ئاماژەی بەوەش کرد، نازانن کێ و لە کوێوە کاتیۆشاکان ئاراستە کراون، بەڵام ئەمە چەندین جارە لە ئەمساڵدا ئەو بنکە سەربازییەی تورکیا بۆردوومان دەکرێت.

تورکیا لە ساڵی 2015وە بنکەیەکی سەربازیی لە باشیک داناوە لە دەشتی نەینەوا و پێشتر چەندجارێک لەلایەن گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی بۆردوومان کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لەو ئەی تی ئێمانەی لە دهۆک شکێندرا

لە دهۆک سێ ئامێری ATM شکێندران

لە سەنتەری پارێزگای دهۆک، سێ ئامێری ATMـی راکێشانی پارە تایبەت بە هەژماری من، شكێندراون و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە.