عەلی باپیر: هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی بۆنی تەسفییە حیسابی دەوڵەتانی لێدێت
رووداو دیجیتاڵ
لە راگەیێندراوێکدا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت، "بۆنی تەسفییە حیسابی دەوڵەتانی لێدێت".
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 07-11-2021 بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، "رووداوی هێرشكردنه سه‌ر ماڵی سه‌رۆكوه‌زیران مسته‌فا كازمی شتێكی زۆر مه‌ترسیداره و دۆخی ئه‌منیی عێراق به‌ره‌و ئاقارێكی خراپتر له‌وه‌ی هه‌یه ده‌بات و بۆنی ته‌سفییه حیسابی ده‌وڵه‌تانی لێدێت. ئێمه له كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به تووندی ئیدانەی ده‌كه‌ین".
عەلی باپیر دەڵێت، هیوادارن هه‌رچی زووە گرفت و كێشه‌كان به ریشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێن و رێگە له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌وڵانه بگیرێت، کە "زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره خه‌ڵكی عێراقه به‌گشتی و به هه‌موو پێكهاتهكانیەوە".
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 07-11-2021 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
سەبارەت بە وردەکاریی هەوڵی کوشتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، "هەوڵی کوشتنەکە بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا؛ دوو لەو فڕۆکانە بەردرانەوە و فڕۆکەیەکیان ماڵی سەرۆکوەزیرانی کردە ئامانج؛ بەئامانجکردنەکەش بووە هۆی برینداربوونی چەند پاسەوانێکی سەرۆکوەزیران؛ لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانیش دەستیپێکردووە".