یەکێتی رۆژی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی دیاریکرد
رووداو - سلێمانی
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبوویەوە و بڕیاریدا 7-12-2019 کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەی ببەستێت.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی دوای کۆبوونەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە دێت کە کۆسرەت رەسوول، جێگری یەکەم، بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی ئامادەبوون، بەڵام مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی وەک چەندین کۆبوونەوەی رابردوو لەم کۆبوونەوەیەش بەشدارنەبوو.
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌کۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى رۆژى 7-12-2019ـی بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى په‌سه‌ندكرد، هه‌روه‌ك ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، بهگفتوگۆى هه‌ڤاڵانه و به‌رپرسیارانه‌ى ئه‌ندامانى رێوشوێنى پێویستی بۆ به‌ستنى كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو تاوتوێكرد، كه به‌جۆرێك كۆنگره‌ى چواره‌می یه‌كێتى ساز و ئاماده‌بكات بۆ راپەڕاندنى ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كانى خه‌بات و خزمه‌تكردنى زیاترى گه‌لى كوردستان و هێنانه‌دى ته‌واوى ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كان، كه یه‌كێتى و گه‌له‌كه‌مان هه‌زاران شه‌هید و قوربانیان له‌پێناویدا به‌خشیوه".
یەکێتی لە ساڵی 2010 کۆنگرەی سێیەمی بەست، نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی و دواتریش کۆچی دوایی، لەگەڵ کێشە نێوخۆییەکانی ئەو حیزبە بەهۆکاری دواکەوتنی کۆنگرە دادەنرێت.
دەقی راگه‌یێندراوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی
پاشنیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ (7/9/2019) به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوول عه‌لى، جێگرى سكرتێرى گشتى و ئاماده‌بوونى د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساله‌ح جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتى، كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى له سلێمانى به‌رێوه‌چوو.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رێزلینان له شه‌هیدانى كوردستان ده‌ستى پێكرد، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، بهوردىو هه‌مه‌لایه‌نانه بارودۆخى سیاسى‌و دواپه‌ره‌سه‌ندنه سیاسى و گۆڕانكارییه‌كانى كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵسه‌نگاندنی كرد بۆ قۆناغى دواى رێكه‌وتنى لایه‌نه‌كان‌و پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم، جێبه‌جێكردنى ناوه‌ڕۆكى رێكه‌وتنه‌كان‌و كارنامه‌ى حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان‌و باشتركردنى گوزه‌رانى خه‌ڵك‌و كاراكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و كاركردن له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه‌و هاوبه‌شى و لامه‌ركه‌زیه‌تى ئیدارى به‌گرنگ زانرا.
هه‌روه‌ك یه‌كریزى گه‌لى كوردستان‌و ته‌بایى و هه‌ماهه‌نگى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان، له ئاست پرسه چاره‌نوسسازه‌كانى عێراق‌و ناوچه‌كه به پێویستیه‌كى گرنگى قرناغهكهو زامنى به‌دیهێنانى مافه دهستورىو دیموكراسیه‌كانى گه‌لى كوردستان‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان دانا.
له ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌یدا، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى دۆخى كه‌ركوك‌و ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان تاوتوێ كرا. جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر ته‌واوكردنى هه‌نگاوه‌كانى ئاسایی كردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و ناوچانه، به‌تایبه‌تى له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، كه سه‌رله‌نوێ هه‌وڵى گۆڕینى بارى دیمۆگرافى كه‌ركوك و ته‌واوى ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كانی تر‌و مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر‌و زیادبوونى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له ئارادایه، كه پێویسته له سه‌ر ئاست‌و بواره جیاجیاكاندا هه‌وڵى هاوبه‌شى كوردستانیانه بخرێته‌گه‌ر بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه و مه‌ترسیانه.
له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، پێكهێنانى لیستێكى هاوبه‌شى كوردستانى بۆ به‌شدارى كردن له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، به‌تایبه‌تى له پارێزگاكانى كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله، سلاحه‌دین، به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى زانى به ئاراسته‌ى كارى هاوبهشو ته‌بایى بۆ ئاسایى كردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و ناوچانه‌و رووبه‌روبونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان.
بۆ گفتوگۆى به‌رپرسیارانه‌ى نیشتمانى به‌ئاراسته‌ى یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى نوێنه‌رانى كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى بانگهێشتى هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسیه كوردستانیانه‌ى كرد، كه نوێنه‌ریان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌یه، به ئامانجى به‌رگرى كردن له مافه دهستورىو دیموكراسیه‌كانى گه‌لى كوردستان.
هه‌ڵسه‌نگاندنى كاروبارى رێكخراوه‌یى و حزبى ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه بوو، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى رۆژى (7/12/2019)ی بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى په‌سه‌ندكرد، هه‌روه‌ك ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، بهگفتوگۆى هه‌ڤاڵانه‌و به‌رپرسیارانه‌ى ئه‌ندامانى رێوشوێنى پێویستی بۆ به‌ستنى كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو تاوتوێكرد، كه به‌جۆرێك كۆنگره‌ى چواره‌می یه‌كێتى ساز‌و ئاماده‌بكات بۆ راپه‌راندنى ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كانى خهباتو خزمه‌تكردنى زیاترى گه‌لى كوردستان‌و هێنانه‌دى ته‌واوى ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كان، كه یه‌كێتى‌و گه‌له‌كه‌مان هه‌زاران شه‌هید و قوربانیان له‌پێناویدا به‌خشیوه.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، سڵاوى ئه‌مه‌ك‌و وه‌فادارى ده‌نێرێ بۆ رۆحى پاكى ڕابه‌رى مێژوویمان جه‌نابى مام جهلالو سه‌رجه‌م شه‌هیدانى كورد‌و كوردستان‌و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان، سڵاوى پێ‌زانین ده‌نێرێ بۆ جه‌ماوه‌رى خۆراگرى یه‌كێتى‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
7/9/2019