یاریدەدەری مام جەلال بۆ کاروباری بازرگانی: ئێران سنوورەکانی داناخات

رووداو - سلێمانی

یاریدەدەری مام جەلال بۆ کاروباری بازرگانی بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ شاندێکی باڵای ئابووری و بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەتەوە، کۆمپانیاکان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕبکەن لە پێداویستی خۆراک و نووسینگەی خۆشیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکەنەوە. 

عەبدوڵڵا حاجی سەعید، نوێنەری مام جەلال، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاروباری بازرگانی دەڵێت، وەزارەتی بازرگانی و ئابووریی ئێران پێشتر کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمپانیاکان کردووە و پێی گوتوون، ئێران لەڕووی سیاسییەوە لەگەڵ ئەنجامدانی گشتپرسیدا نییە بەڵام هیچ نیازێکی نییە سنوورەکانی خۆیان بەڕووی هەرێمی کوردستاندا دابخات، چونکە هەرێمی کوردستان بازاڕێکی باشە بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی خۆراک و کاڵای ئێرانی.