سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەبارەی پێنج تەوەر کۆبوونەوە
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌يانيى ئه‌مڕۆ لە هەولێر لەگەڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق کۆبووەوە و لەبارەی چەند تەوەرێک بیروڕایان گۆڕییەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی و مارك برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق لەبارەی دوايين پێشهاته‌كانى په‌يوه‌نديى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى هه‌ڵبژاردن و ره‌وشى شه‌نگال بوو.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا به ئه‌رێنييه‌وه باسيان له به‌ره‌وپێشچوون و لێكگه‌يشتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، هه‌روه‌ها هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكييه سياسييه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له كاتى دياريكراوى خۆي‌دا.
ده‌رباره‌ى دۆخى شه‌نگال، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و رێگرتن له وتارى رق و كينه كرده‌وه و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فيدراڵيان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، به‌پێويست و گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا.
په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون، كه كونسوڵى گشتيى به‌ريتانياش له هه‌ولێر تێیدا ئاماده بوو.