پاسەوانی سنوور دەرگەی دامەزراندنی کردەوە و هاونیشتمانیانیش دەتوانن فۆرم پڕبکەنەوە


رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور کە پاسەوانی سنووری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە دەڵێت، کاژێر 09:00ـی ئەمشەو دامەزراندن دەکرێتەوە و هەموو هاونیشتمانییەکی باشووری کوردستانیش وەکو پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەتوانن ناوی خۆیان بۆ دامەزراندن تۆماربکەن.
 
رۆژی سێشەممە 6-12-2022، عەقید کاروان خۆشناو، گوتەبێژی پاسەوانی سنوور - ناوچەی یەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ئاگادارکراینەوە کە ئەمشەو دەرگەی دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنوور دەکرێتەوە و هەموو کەسێک کە مەرجەکانی تێدابێت کە لە فۆڕمەکەدا دیاری کراون، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات." 
 
عەقید کاروان خۆشناو ئاماژەی بەوەش كرد کە ئەمشەو کاژێر 09:00 لە رێگەی لینکێکەوە لە هەموو عێراق هاووڵاتییان دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن. گوتیشی: "پشکی هیچ پارێزگایەک تاوەکو ئێستا دیاری نەکراوە، بەڵام هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە." 
 
فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ئەرکی پاراستنی سنوورەکانە لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین.

 

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنەکە کلیک بکە