قایمقامی شەقڵاوە: تۆمەتبارەکانی تەقەکردنەکەی هەریر دەستگیرکراون
رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی شەقڵاوە رایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو ماڵباتدا لە هەریر دوو کەس کوژران و دووی دیکەش برینداربوون. گوتیشی، هێزە ئەمنییەکان دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە و تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 06.10.2022 لە شەڕی نێوان دوو ماڵباتدا لە شارۆچکەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە، دوو کەس کوژران کە کوڕ و دایکێک بوون بە ناوەکانی مستەفا یوسف و ئەمینە کەریم، هەروەها دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
کاروان کەریم خان، قایمقامی شەقڵاوە بە رووداوی راگەیاند، شەڕەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و هێزە ئەمنییەکان دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە و دۆسیەکان بە دادگە سپێردراون.
قایمقامی شەقڵاوە گوتی، چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون و هەر کەسێکیش دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکات، بێگومان هێزە ئەمنییەکان دەستگیری دەکەن.