رووداو دیجیتاڵ
لە هەریر بەهۆی شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا دوو کەس کوژران کە دایک و کوڕێکن. بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر دەڵێت، لە شەڕەکەدا دوو کەسیش لە بنەماڵەی بەرامبەر بریندار بوون.
رۆژی پێنجشەممە 6-10-2022، محەممەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: لە هەریر بەهۆی شەڕەتەقەوە لە نێوان دوو بنەماڵەدا کوڕێک بە ناوی مستەفا یوسف و دایکی کوژراون و تەرمەکانیان گواستراوەتەوە بۆ دادپزیشکی.
شەڕەکە کاژێر 02:00ی نیوەڕۆ روویداوە، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراوە، تەقەیەکی زۆر کراوە.
هەروەها وەلی باقی، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە وەکالەت بە رووداوی گوت، جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو دایک و کوڕە، دوو کەسی دیکەش لە بنەماڵەی بەرامبەر بریندار بوون.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش وەلی باقی رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
هاوکات کاروان کەریم خان، قایمقامی شەقڵاوە بە وەکالەت رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان نێردراونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ