کۆمیسیۆن بۆ رووداو: بانگەشەی هەڵبژاردن 16 یان 17ـی ئەیلوول دەستپێدەکات

رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسێکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، 16 یان 17ـی ئەیلوول بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەستپێدەکات و 17ـی تشرینى یەکەم رادەوەستێت.
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، هەفتەى داهاتوو ناوى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنەوە پەسند دەکرێت و دوای ئەوە بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات کە چاوەڕوان دەکرێت بکەوێتە 16 یان 17ـی ئەیلوول.
 
 20ـی تشرینى یەکەمى 2024 وەک رۆژى دەنگدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکراوە، دوو رۆژ بەر لەوەش دەنگدانى تایبەت دەکرێت.
 
عیماد جەمیل گوتی، "بانگەشەى هەڵبژاردن کاژێر 06:00ـی 18ـی تشرینى یەکەم رادەوەستێت، بەو پێیەى ئەو رۆژە دەنگدانى تایبەت دەستپێدەکات".
 
1198 بەربژێر وەک سەربەخۆ، بەربژێری کۆتای پێکهاتە، لیستى پارت و هاپەیمانێتییەکان ناوى خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان.
 
ئەو بەربژێرانە رکابەرى دەکەن بۆ بەدەستهێنانى 100 کورسی پەرلەمان کە پێنج کورسییان تایبەتە بە کۆتاى پێکهاتەى تورکمان و کریستیان.