پەیەدە، بە بیانوی بازرگانیکردن بە حەشیش سێ هاووڵاتی دەکوژن
لە گوندی تلغەزالی سەر بە شاری کوبانی رۆژئاوای کوردستان هێزەکانی ئاسایشی پارتی یەکێتی دیموکراتی، پەیەدە، بە بیانوی بازرگانیکردن بە حەشیش سێ هاووڵاتی دەکوژن و کەسوکاری قوربانیانش هۆکاری کوشتنەکەیان بە سیاسی دەزانن و دەڵێن قبوڵ ناکەن لە راگەیاندنەکانەوە بەو شێوەیە ناویان بزڕێندرێت.