نێچیرڤان بارزانی و عەبدوڵڵاهیان جەخت لە پاراستنى سه‌قامگيرى دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له تاران له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ حوسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بايه‌خ و گرنگيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان بۆ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه و باسيان له زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى زيادكردنى جووڵه و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكييه ئابوورييه‌كان و كار و پرۆژه‌كانى كه‌رتى تايبه‌تى ئێرانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و داكۆكييان له پاراستنى سه‌قامگيرى كرده‌وه.
سەنگەر عەبدولڕەحمان، نێردراوی رووداو بۆ تاران دەڵێت: وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتنامەیەکی تایبەتی بۆ میدیاکان ناردووە تاوەکو رووماڵی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکەن و گوتوویەتی "کۆبوونەوە و سەردانێکی گرنگ" هەن.