سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران جەخت لە بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ پێشوازیی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەشیاندا لەبارەی چەند تەوەرێک گفتوگۆیان کرد لەوانە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "به‌يانيى ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه، 6-5-2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له تاران له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆككۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زيرى ناوخۆ و شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌يوه‌نديى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌نديى دێرين و مێژووييى نێوان كۆمارى ئيسلامى و هه‌رێمى كوردستانيان كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ لە کۆبوونەوەکەدا "ره‌ئيسى سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلامى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و هاريكارييه‌ى پێشكه‌ش به زياره‌تكارانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه پيرۆزه‌كان له باشوورى عێراقی ده‌كات له كاتى تێپه‌ڕبوونيان به هه‌رێمى كوردستاندا. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاسى پشتگيرى و هاريكاريى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد."
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكييان له پێويستى و گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه.
نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە تارانی پایتەختی ئێرانە. لەگەڵ سەرۆککۆمار، رابەر، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە. یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکان، برەودانی زیاترە بە بازرگانیی نێوان هەردوولا.
هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، نزیکەی 650 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە. حەوت دەروازەی سنووریی لەنێوانیان هەیە و قەبارەی بازرگانییەکەی بە ترانزێتەوە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارە لە ساڵێکدا.