لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری هەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی هەولێر – کۆیە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، رووداوەکە ئەمڕۆ (دووشەممە، 6-5-2024) لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، پیکاپێکی تۆیۆتا و ئۆتۆمبێلێکی فۆردی تایبەت روویداوە.
پێشتر، بەرپرسێک لە هاتووچۆی هەولێر بە رووداوی گوت، "لە رووداوەکەدا سێ کەس لەنێو پیکابەکە گیانیان لەدەستداوە، فۆردەکە دوو کەسی تێدا بووە، یەکێکیان گیانلەدەستدانی پشتڕاستکراوەتەوە."