پۆلیسی سلێمانی: بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە 21 کەس دەستگیر کران
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە چەند کەسێک بریندار بوون و 21 کەسیان لە هەردوو لایەنی شەڕەکە دەستگیر کردووە.
رۆژی دووشەممە 6ی ئاداری 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، له قهزای قهرەداخ شهڕ لهنێوان دوو بنهماڵهدا دروستبووە و بەهۆیەوە ژمارهیهك هاووڵاتی بریندار بوون، دواتر هێزەکانیان شەڕەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، 21 کەسیان لە هەردوو لایەنی شەڕکەر دەستگیر کردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر سێ ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تۆمەتبارانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراون.