نێچيرڤان بارزانى ستايشى په‌يوه‌ندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کۆنسوڵی کۆریای باشوور و سەرۆکی رێکخراوی کۆیکای کۆری، ستایشی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشووری کرد.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ (سێشه‌ممه، 6-2-2024) پێشوازیی له سۆنگچۆل ليم، كۆنسوڵى گشتيى كۆرياى باشوور له هه‌رێمى كوردستان و كۆ هيسۆك، سه‌رۆكى رێكخراوى كۆيكاى كۆرى كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا؛ برەودان بە پەیوەندییەکانی كۆرياى باشوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و كار و چالاكييه‌كانى رێكخراوى كۆيكا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران، كه ساڵانێكى درێژه يارمه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و چه‌ندين پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریی له ناوچه جياكانی هه‌رێمى كوردستان جێبەجێ کردووە.
نێچيرڤان بارزانى ستايشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌يوه‌ندى و دۆستايه‌تيى كۆرياى باشوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به‌و كار و چالاكييانه دا كه رێكخراوى كۆيكا له چه‌ندين كه‌رت و بوارى جياوازدا بۆ يارمه‌تيدانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجاميان ده‌دات، هه‌روه‌ها كار و خزمه‌تى تيمى سه‌ربازيى زه‌يتوونى كۆریی به‌بيرهێنايه‌وه كه 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتنه هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌نديى هه‌ردوولايان پته‌و كرد.
په‌يوه‌ندييه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌ر‌ێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.