سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزش و لاوان و وەرزشکاری ناسراوی عێراق کرد و لە دیدارێکدا دۆخی وەرزش و لاوان و چالاکییە وەرزشییەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 5ی تشرینی دووەمی 2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی له عه‌دنان ده‌رجال، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و وه‌رزشکاری ناسراوی عێراق کرد، له دیدارەکەیاندا تیشکیان خسته سه‌ر پێویستییه‌کانی بواری وه‌رزش و گرنگیی قۆستنه‌وه‌ی وزه‌ی لاوان بۆ بره‌ودان به تواناکانیان و به‌شداریپێکردنی کارایان له بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌دوولا جه‌ختیان له گرنگی و پێویستیی هه‌بوونی روانگه و ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ بره‌ودان به بواری وه‌رزش و لاوان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه و "هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری هه‌ردوو بواری وه‌رزش و لاوانیان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان به پێویست زانی".
ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌یان بریتی‌بوو لە باسکردنی دیارترین کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م وه‌رزش و چۆنێتیی چاره‌سه‌رکردنیان، هەروەها تاوتوێی پێویستیی دابینکردنی ده‌رفه‌تی کار بۆ لاوان و به‌کارخستنیان له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات و داهاتووی وه‌رزش کراوە.