رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2023، هەریەک لە لووتکە چیاکانی حەساری سەکران، هەڵگورد و چیخی دەرێی سنووری قەزای چۆمانی پارێزگای هەولێر، یەکەم بەفری ساڵیان لێ باری و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بە ئاستێکی بەرچاو دابەزیون.
بەفر بارینی ئەمساڵ بەراورد بە 20 ساڵی رابردوو زووتر باری و ساڵی رابردوو کۆتایی مانگی تشرین بوو کاتێک لووتکە چیاکان سپی پۆش بوون.
عەبدوڵڵا حەمەد، موختاری گوندی وێزەی قەزای چۆمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو نزیکەی مانگێک زووتر شەپۆلی باران بارین ناوچە کوێستانییەکانی گرتووەتەوە و بەفر بارینیش 20 رۆژ لە ساڵی رابردوو زووتر بووە، زیاتر لە 20 ساڵیش دەبێت بەو کاتە و بەو ئاستە بەفر لووتکە چیاکانی ناوچەکەی نەگرتووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ