نزیكه‌ی چوار هه‌زار كرێكاری بیانی به‌بێ مۆڵه‌ت له سلێمانی كارده‌كه‌ن
رووداو - سلێمانی
لەگەڵ زیادبوونی دەستی کاری بیانی لە کوردستان، رێژەی ئەو کەسانەش لە زیادبووندایە بە نایاسایی دەچنە سلێمانی و کاردەکەن کە ژمارەیان نزیکەی چوار هەزار کرێکارن.
له پارێزگای سلێمانی ته‌نها چوار هه‌زار كرێكاری بیانی مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوه، نزیكه‌ی چوار هه‌زاری دیكه‌یان به‌بێ مۆڵه‌ت كار ده‌كه‌ن و 35 كرێكاریش له‌به‌ر نه‌بوونی مۆڵه‌تی پێدانی كار گه‌رێندراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
محه‌ممه‌د هه‌ژار، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی كردن له مافی كرێكارانی بیانی رووداوی راگه‌یاند "كرێكارێكی زۆر بە رێگه‌ی نایاسایی دێنه سلێمانی و كارده‌كه‌ن، ئه‌و رێژه‌یه هێنده‌ی ئه‌وه‌یه كه مۆڵه‌تی كاركردنیان له‌لای رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه هه‌یه، واته نزیك ده‌بێته‌وه له چوار هه‌زار كرێكار كه به نایاسایی كارده‌كه‌ن".
بە گوتەی محەممەد هەژار، له‌مساڵدا 35 كرێكار به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت هاتووه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كرێكارێكی زۆری بیانی زۆر له‌ناو پارێزگای سلێمانی كارده‌كه‌ن و مۆڵه‌تی كاركردنیشیان نییه".