لە هەڵەبجە بە هەرەوەزی دەست بە بڕینەوەی هەنگ دەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمساڵ بەهۆی سەرما بڕینەوەی هەنگ درەنگ دەستیپێکردووە، هەنگەوانانی هەڵەبجە ئەمساڵ لە بەرهەمەکانیان رازین.
هەنگەوانان دەڵێن، ئەمساڵ بەهۆی بەهارەوە بڕینەوەی هەنگ درەنگ دەستیپێکردووە، بەڵام رازین لە بەرهەمەکانیان. ئەوان دەڵێن، ساڵانی رابردوو هەنگوینی هەڵەبجە لەدوای هەنگوینی ناوچەکانی دیکەی کوردستان بووە، بەڵام ئەمساڵ بەرهەمەکانیان زۆر زیاترە لەو ناوچانە.
هەنگەوانەکانی ناوچەی هەڵەبجە بە هەرەوەزی هەنگەکانیان دەبڕنەوە و دەڵێن، کارەکەیان بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر، پێویستی بە هەرەوەزی هەیە و ئەوانەشی بەشداریی هەرەوەزییەکە دەکەن دەبێ شارەزای کارەکە بن.