لە رۆژئاوای کوردستان گرانیی نرخی پێداویستیی تەندروستی خەڵکی نیگەران کردووە

 
رووداو - قامشلۆ

نرخی ماسک لە رۆژئاوای کوردستان گرانە، دەستەیەک ماسک 50 دانەی بە 32 هەزار لیرەی سووری دەفرۆشرێت.
 
هاونیشتمانیان داوادەکەن بەڕێوەبرایەتیی خۆسەر ماسکیان بۆ دابینبکات یان وابکات کە ماسک بە نرخێکی گونجاوتر لە بازاڕەکاندا بفرۆشرێنت.
 
رۆژین ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کانتۆنی قامشلۆ دەڵێت، بەڕێوەبەری خۆسەر توانایەکی کەم و سنوورداری هەیە، ئەگەر خەڵک خۆی نەپارێزێت، رەنگە کار بگاتە ئەوەی نەتوانین بەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرین.