رێکخراوی (CPT): شەڕی سەخت لە سنووری ئامێدی هەیە

05-07-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT) دەڵێت، لە سنووری ئامێدی شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەردەوامە و ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان دروستکردووە.
 
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT) ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە بەشێک لە گوندەکانی سنووری ئامێدی، پەکەکە تەقەی لە تانکەکانی سوپای تورکیا کردووە و سوپای تورکیاش چەند گوندێکی بۆردوومان کردووە."
 
کامەران عوسمان کە رێکخراوەکەی بایەخ بە تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی تورکیا و ئێران لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەدات، دەڵێت، "تورکیا لە رێگەی فڕۆکەوە بە چڕی گوندەکانی گرگاشێ و مژێ لە دامێنی چیای گارە بۆردوومان دەکات." ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بۆردوومان و شەڕەوە "ئاگرێکی گەورە" لە سنووری گوندی مژێ لە سنووری قەزای ئامێدی کەوتووەتەوە.
 
ئەو ئەندامەی (CPT) گوتیشی، "شەڕ و پێکدادانی قورس لە سنووری گوندی سەرگەلێش هەیە. لە شەوی رابردووەوە لە سنووری سەرگەلێ شەڕە و دەنگی تەقە دەبیسترێت."
 
محەممەد تاهیر گوهەرزی، هاونیشتمانی بە رووداوی گوت، پێش کەمێک گولـلەیەکی هاوەن لەنێو گوندی گوهەرز بەر دەرگای ماڵەکەی کەوتووە، بەو هۆیەشەوە زیانی مادی کەوتووەتەوە و پەنجەرەی سێ ماڵ و جامی ئۆتۆمبێلەکەی شکاون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
 
بە گوێرەی رێکخراوەکە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئایاری 2024، سوپای تورکیا 833 بۆردوومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کردووە و لە ئەنجامدا هەشت هاونیشتمانی شەهید بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

خۆپێشاندان لە دێرسم قەدەخە کرا

دوای دانانی قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارۆچکەی پلوور لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان، خۆپێشاندان و گردبوونەوە لەو پارێزگایە و خارپێت قەدەخە کرا