کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە دەبێت

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کورستان دەڵێت ، ئەمڕۆ "ئەگەری بارانی کورتخایەن لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان هەیە" 
 
کەشناسێکیش دەڵێت، سێشەممە کۆتایی بەو شەپۆلەی باران دێت، کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی (دووشەممە، 6-5-2024) کەشناسی رایگەیاند، لە بەیانی زوودا تاوەبارانی پچڕپچڕ و هەورە برووسکە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، دواتر شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە تاوەکو سبەی دووشەممە ئەگەر بارانی ناوبەناو لە تەواوی هەرێمی هەرێمی کوردستان هەیە.
 
ئەو کەشناسە گوتی "تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە کەش فێنک دەبێت و هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە دادەبەزێت و بەرزترین پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر؛ 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 24 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 26 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 27 پلەی سیلیزی
سۆران؛21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 30 پلەی سیلیزی