رائید فه‌همی بە سكرتێری حیزبی شیوعی عێراق هەڵبژێردرا
رووداو - بەغدا
دوای 23 ساڵ حیزبی شیوعی عێراق سكرتێری خۆی گۆڕی و لە دەیەمین كۆنگرە، رائید فه‌همی بە سكرتێری ئەو حیزبە هەڵبژێردرا.
دوای ته‌واوبوونی ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی حیزبی شیوعی عێراق، لە یەكەم كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی ئه‌و حیزبه سكرتێری نوێ هەڵبژێردرا، بەڵام هەڵبژاردنی جێگری سكرتێر بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو دواخرا.
جاسم حه‌لفی، ناسراو به (ئه‌بو ئه‌حلام)، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی عێراق به (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگه‌یاند، له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا و رائید فه‌همی به سكرتێری نوێی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی شیوعی عێراق.
حه‌لفی گوتیشی "له‌نێو كۆنگره‌ی ده‌یه‌می حیزبی شیوعیدا، كۆمه‌ڵێك راپۆرت تاوتووێكران، به‌تایبه‌ت سیاسی كه په‌یوه‌ندیی به‌پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێراقیی بوون".
ئه‌بو ئه‌حلام جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه "له‌نێو كۆنگره‌دا سه‌ركردایه‌تیه‌كی نوێ هه‌ڵبژێردران و 42%ـشی له‌ئافره‌ت پێكهاتووه، 39%یشی له گه‌نجانن". باسی له‌وه‌شكرد، توانراوه بۆ یه‌كه‌مجار خولی سه‌رۆكایه‌تی سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌دوو خول ده‌ست نیشان بكه‌ین.
رائید فه‌همی، له‌دایكبووی 1950ـی شاری به‌غدایه و، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له‌بواری زانستی ئابووری له‌زانكۆی ماری به‌ریتانی، جگه له‌زمانی عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی به‌ته‌واوی ده‌زانێت.
رائید فه‌همی ساڵانێكی زۆر سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (الثقافە الجدیدە)ـی فیكری بووه‌و، له‌ساڵی 2006 تاوه‌كو 2010 وه‌زیری زانست و ته‌كنۆلۆژیای عێراقی بووه‌و، سه‌رۆكی لێژنه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 بووه، به‌ڵام به‌هۆی رێگرییه‌كانی به‌غدا له‌و مادده‌یه ده‌ستی لهكاركشاندهوه.
حیزبی شیوعی كهدواییهمین كۆنگره‌ی له 1 تاوه‌كو 3 ئه‌م مانگه بووه‌و، له‌دوای دامه‌زراندنییه‌وه له 31 ئاداری 1934 تاوه‌كو ئێستا 10 كۆنگره‌ی سازكردووه، كه‌به‌شێكیان له‌هه‌رێمی كوردستان بووه.
ئه‌بو داوود، دوای راگه‌یاندنی حیزبی شیوعی كوردستان و ده‌ست له‌كاركشانه‌وه‌ی عه‌زیز مه‌حمه‌د، كه‌سایه‌تی سیاسی ناوداری كوردستان و عێراق، له‌سه‌رۆكایه‌تی حیزبی شیوعی، ده‌بێته سكرتێری شیوعی عێراق.