دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستیپێکرد
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستیپێکرد. بەڕێوەبەری بانکێک لە سلێمانی دەڵێ، پارەیان بەردەستە و کێشەیان نییە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 10-04-2024، خانەنشینانی سەربازی و شارستانی مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دابەشکردنی مووچە بێ کێشە و بەرێکوپێکی بەڕێوەدەچێت".
شۆخان عومەر دەڵێ، دوێنێ پارەی پێویستیان بە دەست گەیشتووە و ئەمڕۆ بانکەکەیان مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەش دەکات.
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سبەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و زیندانییە سیاسییەکان مووچە وەردەگرن و تاوەکو 08ـی ئەم مانگە تەواوی مووچەخۆران مووچەی مانگی هەشتیان پێدەدرێت.