لە كۆی 500 هەزار قوربانی سەردەمی رژێمی بەعس تەنیا 10 هەزار رووفات دۆزراوەتەوە
رووداو- رۆژنامەی ئەلعالەم
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق ئاشكرایكرد، سامپڵی DNA نزیكەی 178 قوربانیی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی نەجەف ونبوون. راشیگەیاندووە رووفاتی 9900 كەسی دیكەش دۆزراونەتەوە لە كۆی 500 هەزار قوربانی، كە لەسەر دەستی رژێمی بەعس كوژراون.
ئەمە لە كاتێكدا ئاشكرابوو، لیژنەی نێودەوڵەتی كاروباری بێسەروشوێنان رایگەیاندبوو، سامپڵی كۆمەڵێك قوربانی ونبووە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتیی پزیشكی دادی عێراقی رایگەیاند "هەڵەیەك لە ژمارەكردنی سامپڵەكانی DNA قوربانییەكان روویدابوو، بەڵام چاككراوەتەوە".
بەگوێرەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان، ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق، گەیشتوونەتە زیاتر لە 350 گۆڕ، لەنێویاندا رووفاتی دەیان كەسی دەستبەستراو و كەلـلەسەری كونبوو لەدواوە بە گوللە هەیە.
سەرچاوەكەی وەزارەتی مافی مرۆڤ، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەو 178 سامپڵەی DNA، كە ونبوون هی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی حەیدەرییەی شاری نەجەفن، كە ساڵی 2008 دەرهێنراون.
سەرچاوەكەی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی، هەروەها دەڵیت "ئەوانەی هەڵمەتی نیشتمانییان بەرپاكردووە بۆ كۆكردنەوەی سامپڵی DNA قوربانییان، تووشی هەڵەی گەورەدەبن لە پڕكردنەوەی ئەنكێتی زانیاریی كەسوكاری قوربانییان، كە وادەكات ئەنجامی باشیان نەبێت، بەڵام وەزارەتی مافی مرۆڤ خۆی لێ بواردووە".
هەروەك لایەنێكی دیكەش هەیە، كە یەكانگیر نییە لە كارەكە، چونكە ژمارەی ئەنكێتەكانی سامپڵی DNA، 9900 ئەنكێتە، لەكاتیكدا دەزگای شەهیدان 500 هەزار شەهیدی تۆماركردووە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی مافی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەو هەڵمەتە نیشتمانییەی وەزارەت بەهاوكاریی پەیمانگای پزیشكی دادیی و دەزگای شەهید و لیژنەی نێودەوڵەتی بێسەروشوێنان دەستیپێكردووە، هەڵمەتێكی سەرنەكەوتووە، چونكە بنەمای دۆزرانەوەی قوربانییانی تێدانییە لەرێگای سامپڵەكان".
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ سووتانی رووفاتی چەندین قوربانی كوردی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی مەهاری نەجەف كردووە، كە بەهۆی شۆرتی كارەبا، كە ساڵی 2011 دەرهێنرابوون، تائێستاش لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە نەكراوە.
ئەمە جگە لەوەی سەرچاوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات "تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، تائێستا 106 گۆڕیان لە 121 شوێن هەڵداوەتەوە و تەرمی زیاتر لە 3 هەزار قوربانییان دەرهێناوە".