پلەی گەرما دادەبەزێت و پێشبینیی یەکەم بارانی ساڵ دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرما دادەبەزێت. کەشناسێک دەڵێت، ئەگەری بارانبارین لە رۆژانی دوای 15ی مانگ هەیە.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەگەرێک هەیە کە دوای 15ی ئەم مانگە یەکەم باران لە هەرێمی کوردستان ببارێت، بەڵام بەهۆی خێرایی گۆڕانی کەشوهەواوە جێگیر نەبووە."
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند، بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما "کەمێک" نزم دەبێتەوە؛ لەبارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ پلەیەکی دیکە نزم دەبێتەوە.
 
ئاراس جەبار گوتی، دابەزینی پلەی گەرما تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و شەوان و بەیانیان زیاتر هەست بە فێنکی دەکرێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی پلەی سیلیزی
سۆران: 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی