دوای سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنقەرە، تورکیا بڕیاریدا هاوکاریی تەندروستی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بره‌ودانى زياتر به جموجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوەتەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بە پێشكه‌شكردن و ناردنى يارمه‌تى و پێداويستيى پزيشكى.
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
هه‌رێمى كوردستان و توركيا جه‌خت له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
سهرلهبهيانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيا و چۆنيهتيى په‌ره‌پێدانى زياتريان له هه‌موو بوراه‌كاندا به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودانى زياتر به جموجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانيى نێوانيان كرده‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له‌سه‌ر بوارى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان و توكيا ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا به پێشكه‌شكردن و ناردنى يارمه‌تى و پێداويستيى پزيشكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، مه‌ترسييه‌كانى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.