کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما نزیکەی دوو پلە بەرز دەبێتەوە. کەشناسێک دەڵێت، لە پێنجشەممەوە شەپۆلێکی گەرمای تاقەتپڕوکێن هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 04-08-2024 کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی ئەگەری خۆڵبارینێکی "سووک" لە باشووری هەرێمی کوردستان هەیە. هەروەها پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە رووداوی گوت، "به‌هۆی كاریگه‌ری بارسته هه‌وایه‌كی گه‌رمەوە، رۆژانی پێنجشه‌ممه، هه‌ینی و شه‌ممەی داهاتوو پلەی گەرما 5 بۆ 7 پلە بەرز دەبێتەوە".
بەگوێرەی پێشبینییەکان، چەقی گەرمای پێشبینیکراو هەینی داهاتوو دەبێت. محەممەد کەمال دەڵێت، هەینی لە گەرمیان پلەی گەرما لە نێوان 49 بۆ 50 پلەی سلیزی دەبێت. له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه 44 پلە. هه‌ولێر و کەرکووک 47 پله و دهۆكیش 43 پلەی سیلیزی دەبێت. گوتیشی، "رێژه‌ی شێ له هه‌وادا به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 11% و هه‌ست به‌گه‌رمایەکی تاقه‌تپڕوكێن ده‌كرێت".
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی