نێچیرڤان بارزانى فەرمانى دامەزراندن بۆ سێ دادوەر واژۆ دەکات


رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی سێ دادوەری بۆ سێ پۆستی دادوەری دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان/ عێراق واژۆ کرد. 

  

دادوەرەکان کە فەرمانی دامەزراندنیان واژۆکراوە بریتین لە:  
 
- دادوەر مەسعوود خدر مەحموود

- دادوەر غازى خەلیل تایە

- دادوەر دارا محەمەد ئیبراهیم
 
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکى ئەنجوومەنى دادوەرى بەوەکالەت، هەرسێ دادوەرەکە سوێندى یاساییان لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا خوارد. 
 
نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە دادوەرەکان کردووە و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستوون.