کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی 'لێزمەباران و هەورەبرووسکە' دەکات
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمەباران دەبارێت. هەروەها ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین باران لە شارۆچکەی تەوێڵە لە سنووری هەورامان باریوە.
لە 24 کاژێری رابردوودا و لە کاژێر 09:00ی بەیانیی دوێنێ هەینی بۆ 09:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە هەولێر 5.9 ملـلیمەتر، سلێمانی 16.5 ملـلیمەتر، دهۆک 7.5 ملـلیمەتر، هەڵەبجە 49.6 ملـلیمەتر و لە کەرکووکیش 13 ملـلیمەتر باران باریوە.
بڕی بارانبارین بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:
پارێزگای هەولێر
هەولێر 5.9 ملـلیمەتر، پیرمام 10 ملـلیمەتر، سۆران 23 ملـلیمەتر، خەبات 5.6 ملـلیمەتر، شەقڵاوە 5 ملـلیمەتر، بارزان 0.6 ملـلیمەتر، شەمامک 14.5 ملـلیمەتر، حاجی ئۆمەران 8.6 ملـلیمەتر، رواندز 22.3 ملـلیمەتر، چۆمان 15.7 ملـلیمەتر، سیدەکان 10 ملـلیمەتر، کۆیە 8.7 ملـلیمەتر.
پارێزگای سلێمانی
سلێمانی 16.5 ملـلیمەتر، چەمچەماڵ 28.5 ملـلیمەتر، بازیان 26.6 ملـلیمەتر، رانیە 6 ملـلیمەتر، قەڵادزێ 17 ملـلیمەتر، سەرکەپکان 15 ملـلیمەتر، دەربەندیخان 34.8 ملـلیمەتر، چوارتا 33 ملـلیمەتر، یاخسەمەر 14 ملـلیمەتر، سەیدسادق 47.5 ملـلیمەتر، قەرەداخ 50 ملـلیمەتر، پێنجوێن 11.5 ملـلیمەتر و سەنگاو 25 ملـلیمەتر.
پارێزگای دهۆک
دهۆک 7.5 ملـلیمەتر، زاخۆ 14.3 ملـلیمەتر، ئاکرێ 14 ملـلیمەتر، بامەڕنێ 30 ملـلیمەتر، مانگێش 27 ملـلیمەتر، ئامێدی 23 ملـلیمەتر، دینارتە 21.3 ملـلیمەتر، باتوفا 12 ملـلیمەتر، سەرسنگ 19 ملـلیمەتر، شێخان 13.5 ملـلیمەتر، بەردەڕەش 19.5 ملـلیمەتر، چەمانکێ 12 ملـلیمەتر، قەسرۆک 14.2 ملـلیمەتر، باعەدرێ 12 ملـلیمەتر، و زاویتە 173 ملـلیمەتر.
پارێزگای هەڵەبجە
هەڵەبجە 49.6 ملـلیمەتر، تەوێڵە 67.2 ملـلیمەتر، خورماڵ 36.3 ملـلیمەتر، بیارە 48 ملـلیمەتر، سیروان 32 ملـلیمەتر.
پارێزگای کەرکووک و چەند ناوچەیەکی دیکە
کەرکووک 36.4 ملـلیمەتر، مەیدان، 27.8 ملـلیمەتر، خانەقین 5.4 ملـلیمەتر، خورماتوو 4.6 ملـلیمەتر، کفری 27 ملـلیمەتر، شوان 12.7 ملـلیمەتر، تەکیەی جەباری 50 ملـلیمەتر.
دوێنێ بەهۆی لافاوەوە لە قەزای قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی چوار شاخەوان گیانیان لەدەستدا؛ هاوکات لە چەند شارێکی دیکە ئاو چووە نێو ماڵانەوە و زیانی پێگەیاندن.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممەوە کەشناسی دەڵێت، "لە دوای نیوەڕۆوە لێزمەباران و هەورە برووسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کەشوهەوای سبەی کردووە و دەڵێت، "ئەگەری تاوەباران لە هەندێک کات و شوێندا هەیە؛ دابارین لە ناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت."
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی