نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ گۆڕان، یەکێتی و سۆسیالیست کۆدەبێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سلێمانییە و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتیی نیشتمانی و حیزبی سۆسیالیست کۆدەبێتەوە. کاژێر 10:45 خولەک، نێچیرڤان بارزانی گەیشتە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە و لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیە کۆبووەوە، پێش بەڕێکەوتنیشی بۆلای یەکێتی بە رۆژنامەڤانانی گوت، لەگەڵ حیزبەکان هەوڵی جیددی دەدەن بۆ کەمکردنەوەی ئەو کێشانەی لە هەرێمی کوردستان هەن.
ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو سێ لایەنە هیچیان لە کاژێرێک زیاتر ناخایێنێت.
کۆمەڵێک بابەت لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو سێ حیزبە باس دەکرێن، لەوانە هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچن هەروەها پێکهێنانی لیژنەیەک لە لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی سەرنج و تێبینیی خۆیان بدەن سەبارەت بە دەستووری هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە پێشتر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بوو کاتێک سەردانی سلێمانی دەکرد لەگەڵ یەکێتی کۆدەبووەوە و دواتر لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆبوونەوەی دەکرد، بەڵام کۆبوونەوەکانی ئەمجارەی بە بزووتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد.
مستەفا سەیدقادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دڵشاد شەهاب و جەعفەر ئیمینکی، راوێژکارانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکان ئامادە دەبن.
لە دووەم کۆبوونەوەی لە سلێمانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆبووەوە. ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی پێکەوە و یەکەم دیداری فەرمیشێتی لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ یەکێتی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی حیزبی سۆسیالیستی کرد و لەلایەن محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبەکەوە پێشوازی لێ‌کرا.
محەممەد حاجی مەحموود بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان حیزبەکانی بانگهێشتکرد و کۆمەڵێک پێشنیازی کرد، ئەو دەیەوێت بەتەنیا لەگەڵ حیزبەکانیش کۆببێتەوە بۆ ئەوەی رایان بزانێت."
محەممەد حاجی مەحموود لەبارەی هەڵبژاردنەکانیش پێی وایە، دەنگی کورد دەفەوتێت، بۆیە دەبوو هەموو هێزە سیاسییە کوردییەکان لە لیستێکدا کۆببنەوە و ئەو دەنگە پەرتەوازانە بەدەستبهێننەوە.
محەممەد حاجی مەحموود لەبارەی هەڵبژاردنەکانیش پێی وایە، دەنگی کورد دەفەوتێت، بۆیە دەبوو هەموو هێزە سیاسییە کوردییەکان لە لیستێکدا کۆببنەوە و ئەو دەنگە پەرتەوازانە بەدەستبهێننەوە.
دلێر عەبدولخالق، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێم و دەستەی سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ لای پارتە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانین، دەرفەتێکی باشە بۆ گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕا لەسەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هاوکات هەرێمی کوردستان.
گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان گوتی، "پرسێکی گرنگ هەیە لە بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراقە کە بڕیارە مانگی 10 بەڕێوەبچێت، ئێمە چۆن بتوانین دەستکەوتەکانی کورد بپارێزین، چۆن بتوانین پێگەی کورد کە بەهۆی کۆمەڵێک رووداو لە رابردوودا لاواز بووە، ئەو سەنگینیەی بۆ دروست بکەینەوە، چۆن بتوانین زاڵبین بەسەر کێشە و ناکۆکییە بچووکە کەسی و حیزبییەکان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی میللـەتەکەمان، خۆمان ئامادە بکەین بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، هێمنی لە پرۆسەکەدا بپارێزین، سەقامگیری بپارێزین، بەسەر کێشە و گرفتەکانماندا زاڵبین، بیرێکی جیددی لە کێشە و گرفتە بنەڕەتییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەینەوە."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە گوتەی دلێر عەبدولخالق داوای ئەوەیان کردووە، هەوڵێکی جیددی بدرێت بۆ تەواوکردنی رەشنووسی پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان، "ئێمە لەگەڵ ئەو هەوڵەدا رێکین و پێمانوایە وەکو پرەنسیپی بزووتنەوەی گۆڕانیش لەگەڵ دەستوورێکی مەدەنی و سەردەمیانەی پێشکەوتووین."
پرسی کەرکووک و ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان یەکێک بووە لە تەوەرە گرنگەکانی ئەو کۆبوونەوەیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گۆڕان، گوتەبێژی گۆڕان دەڵێت، "ئێمە لە بزووتنەوەی گۆڕان لە چوار بۆ پێنج مانگی رابردوو هەوڵی زۆر جیددیمان دا کە هاوپەیمانێتیی پێنج قۆڵی دروست بکەین بۆ پەرلەمانی عێراق، چونکە پێمانوایە ئەم سەنگەرە سەنگەرێکی جیاوازە، ئەگەر هەموارکردنەوەی دەستوور لە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق هەیە، کورد چۆن خۆی ئامادە دەکات، ئەمەش بەرپرسیاریێتی گەورەی سەر شانی هەموو لایەنە سیاسییەکانە، چۆن ئەو کێشە و گرفتانەی لە کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان دروست بوونە، بتوانین پێگە و سەنگی هەرێمی کوردستان و کوردی تێدا بپارێزین، هەموو لایەکیشمان لەسەر ئەوە کۆک بووین بە گیانێکی نیشتمانی و نەتەوەیی و بە هەستکردن بە بەرپرسیاریێتیی نیشتمانی مامەڵەیەک بە تایبەت لەگەڵ ئەو ناوچانە بکرێت کە تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە، هەوڵێک بدەین زۆرترین پێگە و قورسایی بۆ نوێنەرە کوردەکان لەو شوێنانە کۆبکەینەوە."
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و گۆڕان: دۆخەکە وادەخوازێت تەبابین
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گۆڕان هاتووە، "پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، پرسى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناخه و مه‌ترسييه‌كانى، كێشه‌كان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى ديكه تاوتوێ كران."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له ره‌خساندنى كه‌شێكى له‌بار بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و پاراستنى ئازادييهكان و تهباييى ناوخۆيى كراوەتەوە. هەردوولا "هاوڕا بوون كه ته‌حه‌دييه‌كان و دۆخى ناوخۆ، عێراق، ناوچه‌كه و جيهانيش ده‌خوازێت هه‌رێمى كوردستان يه‌كڕيز و ته‌با بێت."
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه خۆيان و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ن هه‌موو هه‌وڵێك له‌م پێناوه‌دا بخه‌نه گه‌ر و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان شوێنى كۆكهرهوهى هه‌موو بيروبچوونه جياوازهكان و لايه‌ن و پێكهاته‌كان بێت و ئامانجى هاوبه‌شى هه‌مووان پاراستنى بهرژهوهندييه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و باشتركردنى ئه‌زموونه‌كه‌ى بێت.
عومه‌ر سه‌يد عه‌لى، رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و سهركردايهتيى بزووتنهوهكەش ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان به ئه‌رێنى و جیددى له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتيان كردووەتەوه كه پێويسته له‌لايه‌ن هه‌موو و هێز و پێكهاته‌كانه‌وه پشتگيرى له‌و هه‌وڵانه و له‌و ئاراسته‌يه بكرێت كه له به‌رژه‌وه‌نديى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌موو لايهكدايه.
له‌باره‌ى پرسى دهستووريشهوه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌وه‌ى پێويسته هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى ده‌ستوورێكى سه‌رده‌ميانه و پێشكه‌وتوو بێت كه به‌شداريى هه‌مووانى تێدا بێت و خواست و مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و ئێستا و داهاتووى وڵات و گه‌لى كوردستان بپارێزێت و له‌گه‌ڵ دنياى پێشكه‌وتوو بگونجێت. بۆ ئه‌مه‌ش به پێوست زانرا ديد و بۆچوونى ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان و چين و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا له ئامادهكردنيدا ره‌نگ بداته‌وه تا دوا جار له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌گاته ئه‌نجام.
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و یەکێتی: كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يی نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان گرنگە
له سه‌ردانيدا بۆ سلێمانى، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 04-05-2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسه‌رۆكانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەكتەبی سیاسیی ئەو حیزبە كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پێويستى و گرنگيى كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يی نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو مسۆگه‌ركردن و پاراستنى ماف و بهرژهوهندييه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و ئێستا و قۆناخه‌كانى داهاتوودا، جه‌ختى له به‌رپرسيارێتى و رۆڵ و پێگه‌ى ديار و كاريگه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له يهكڕيزى، تهبايى، پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانيى هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق كرده‌وه.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان هه‌موو پشتگيرييه‌كى يهكێتييان بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو نه‌هێشتنى ناكۆكييهكان و هێنانه‌دیی يه‌كده‌نگى و هاوهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستاندا دووپات كرده‌وه، هاوکات هه‌موو هاوكارييهكيان بۆ سه‌رخستنى ئه‌و هه‌وڵانه نيشاندا و هاوڕا بوون كه پێويسته ميكانيزم و چواچێوهيهكى هاوبه‌ش بۆ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كاندا هه‌بێت.
هه‌نگاوه‌كان بۆ ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وەكه بوون.
سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆلای حیزبی سۆسیالیست
لە چوارچێوەی سەردانەکانی رۆژی سێشەممە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ياوهريى جێگرەکانی له سلێمانى سه‌ردانى محه‌ممه‌د حاجى مه‌حموود، سكرتێر و مه‌كته‌بى سياسيى حیزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستانيان كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان له‌پێناو يهكخستنهوه و هاوههڵوێستيى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كران، سكرتێرى حیزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان، هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى به گرنگ و پێويست له قه‌ڵه‌م دا و هه‌موو پشتگيرييه‌كى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستانی بۆ دووپاتكرده‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانی بۆلای سکرتێری حیزبی سۆسیالیست، جه‌ختى له گرنگيى بهپيرهوهچوونى ته‌واوى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى به‌شدار و ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت بۆ هه‌وڵه‌كانى يهكڕيزى و دروستكردنى چوارچێوه‌يه‌كى هاوبه‌شى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌كان كرده‌وه pic.twitter.com/A1m97Z6al3
— Rudaw (@Rudawkurdish) May 4, 2021
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى بهپيرهوهچوونى ته‌واوى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى به‌شدار و ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت بۆ هه‌وڵه‌كانى يهكڕيزى و دروستكردنى چوارچێوه‌يه‌كى هاوبه‌شى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌كان كرده‌وه "تاوەکو هه‌مووان پێكه‌وه بتوانن سه‌ركه‌وتووانه سه‌ختييه‌كانى ئه‌م قۆناخه تێپه‌ڕێنن و به كارى پێكهوهيى به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاو بنێن".