کارکردنی 24 کاژێریی موەلیدەکان لە هەولێر نەما

04-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی موەلیدەکان بۆ دوو مانگ لەنێو شاری هەولێر لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا 24 کاژێر کاریان دەکرد، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدەکان دەڵێت، هەنگاوەکە لەسەر داوای خەڵک هەڵوەشاوەتەوە، جگە لە ژمارەیەک موەلیدە نەبێت.
 
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە تایبەتەکانی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەسەر داوای هاونیشتمانییان، لەمەودوا لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا لەنێو شاری هەولێر، کاژێر 02:00 بۆ 06:00ی بەرەبەیان موەلیدەکان کار ناکەن."
 
بڕیارەکە لەسەر داوای خەڵک بووە و بەهۆی ئەوەیە پارەی زۆریان بۆ هاتووەتەوە بەراورد بە پێش بڕیاردانی کارکردنی 24 کاژێریی موەلیدەکان.
 
خۆران خۆرانی ئاماژەی بەوەش کرد، "لە 1200 موەلیدەی هەولێر، نزیکەی 40 موەلیدەی سەنتەری شار کارەبای 24 کاژێری دەدەن و ئەوەش لەسەر داوای خەڵک خۆیەتی."
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە تایبەتەکانی هەولێر گوتی، لە دەوروبەری هەولێر کاژێرێک زیاتر و لە 01:00ی بەرەبەیان بۆ 06:00ی بەرەبەیان موەلیدەکان کارناکەن.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کارکردنی موەلیدەکان بە خشتەیە و لە 24 کاژێرەکەدا چەند کاژێرێک کارناکەن، بەڵام لە دهۆک لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا 24 کاژێر موەلیدەکان کار دەکەن.
 
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی رابردوو لە هەولێر لەنێوان 16 هەزار و 500 دینار بۆ 20 هەزار دینار بوو.
 
هەر بۆ مانگی رابردوو، لە سلێمانی نرخی ئەمپێرێک موەلیدەی گەڕەکەکان لەنێوان 15 بۆ 19 هەزار دینار؛ لە هەڵەبجە 15 بۆ 17 هەزار دینار و لە دهۆکیش نرخی یەک ئەمپێر 20 هەزار دینار بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

12 گەنجی هەرێمی کوردستان کە رۆژی 17-01-2025 لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە

ئەم ساڵ 13 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان لە لیبیاوە گەڕێندراونەتەوە

هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا دەڵێت، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 13 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستانیان لە لیبیاوە گەڕاندووەتەوە. دەشڵێت، لە بەدواداچوونی بەردەوامدان بۆئەوەی شوێنی هاووڵاتییە عێراقییەکانی دیکە، کە لەو وڵاتە گیریان خواردووە، بدۆزنەوە و بیانگەڕێننەوە