بەشێک لە دانیشتووانی عەربەت گردبوونەوە؛ سێ ساڵە سووتەمەنی دابەشنەکراوە
رووداو - عەربەت
بەشێک لە دانیشتووانی عەربەت گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای باشکردنی خزمەتگوزارییەکانی شارۆچکەکەیان دەکەن.
نەبەز محەممەد، رێکخەری گردبوونەوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ماوەی سێ ساڵە سووتەمەنی لە عەربەت دابەشنەکراوە و کێشەی کارەباشیان هەیە.
رێکخەری گردبوونەوەکە دەشڵێ، داوادەکەین حکومەت بەدەم داواکارییەکانیانەوە بێت ئەگەرنا داواکارییەکانیان زیاتر دەکەن و رێگەی دیکەش دەگرنەبەر بۆ زیاتر گوشارخستنە سەر حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان.