رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان دەڵێت، کاژێر 09:20 خولەکی ئەمشەو دوو کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی سەربازی تورکیا لە ناحیەی زێلکان کراون.
محەممەد ئەمین غەریب، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاتیۆشاکان لە دەرەوەی سەربازگەکە کەوتوونەتەخوارەوە و ھیچ زیانیان نەبووە.
سەربەست بابیری، بەرپرسی میحوەری هێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژھەڵاتی دیجلە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاتیۆشاکان لە موسڵەوە ئاراستە کراون، لە دەرەوەی سەربازگەکە و لە چۆڵەوانیدا کەوتوونەتە خوارەوە و ھیچ زیانیان نەبووە.
زیاتر لە 10 جارە لە سەرەتایی ئەمساڵەوە سەربازگەی تورکیا لە زێکان بۆردومان دەکرێت.
سەربازگەی تورکیا لە زێلکان لە ساڵی 2015ـەوە دروستکراوە و دەکەوێتە بناری چیای مەقلووب لە دەشتی نەینەوا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ