41 تانە پێشکێش بە کۆمیسیۆن کراون و لە 17 رۆژدا یەکلا دەکرێنەوە

03-11-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

41 تانە لە دژى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تۆمار کراون، 25 یان لە بازنەى سلێمانى بووە کە زۆرترین تانە بووە، 17 رۆژ لە بەردەم کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان و دەستەى دادوەریى هەڵبژاردنە بۆ یەکلاکردنەوەیان. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ى تشرینى دووەم، دوایین رۆژى پێشکێشکردنى تانەکان بوو لەسەر ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
 
41 تانە پێشکێش بە کۆمیسیۆن کراون، زۆرینەیان لە سنوورى بازنەى سلێمانى بووە کە 25 تانە بووە، لە هەولێر 12 تانە ، لە دهۆک سێ تانە و لە هەڵەبجە تەنیا یەک تانە پێشکێش کراوە.
 
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "بەگوێرەى یاسا، لە حەوت رۆژ دا کۆمیسیۆن وەڵامى ئەو تانانە ئامادە دەکات و دەینێرێت بۆ دەستەى دادوەریى هەڵبژاردن.
 
لە مادەى 20ى یاساى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دا هاتووە، لایەنە سیاسییەکان دەتوانن سێ رۆژ دواى راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن، تانەکانیان پێشکێش بکەن و ئەنجوومەنى کۆمیسیاران دەبێت وەڵامى ئەو تانانە بداتەوە لە ماوەیەک کە لە حەوت رۆژ تێپەڕ نەبێت.
 
جومانە غەلاى گوتى: "دەستەى دادوەریى هەڵبژاردن لە ماوەى 10 رۆژ لە وەڵامەکانى کۆمیسیۆن بڕیار لە تانەکان دەدات."
 
30ى تشرینى یەکەم، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق  ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى بڵاوکردەوە، دوای ئەوەى لە 21 ى هەمان مانگ ئەنجامى بەرایی ئەو هەڵبژاردنەى راگەیاند. 
 
هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە 20ى تشرینى یەکەم ئەنجامدرا، پارتى لە ریزبەندى یەکەم بوو بە بەدەستهێنانى 39 کورسی و یەکێتى بە 23 کورسی لە ریزبەندى دووەم بوو.
 
 
    
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.