شەڕی تورکیا و پەکەکە خەریکە گوندێکی دیکەی سنووری ئامێدی بە دانیشتووانەکەی چۆڵ دەکات

03-10-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
گوندی سگێرێ. وێنە: رووداو
گوندی سگێرێ. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دیمەنێکی چەندبارە بوو لە گوندی سگێرێی قەزای ئامێدیی لە پارێزگەی دهۆک دەبیندرێت. بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە، ترس گوندەکەی داپۆشیوە.
 
شەڕەکە وایکردووە سەدیق و خەڵکی دیکەی گوندی سگێرێ نەتوانن ئاژەڵەکانیان لە زنار و پاوانەکانی گوندەکە بلەوەڕێنن.
 
سەدیق، دانیشتووی گوندی سگێرێی ئامێدییە و دەڵێت، "ناتوانین ئاژەڵەکانمان 20 مەتریش دوورتر لە ماڵەکانمان ببەینە سەرەوە. 14 بزنم هەر لێرە ونبوون، نەمتوانی بەدوایاندا بڕۆم، بەهۆی فڕۆکەکانی تورکیا و پەکەکە، بۆ تاهەتایە رۆشت. تەنیا 10 خولەک لەمەوبەر چوومە ئەو شوێنە، تۆپێک هات رێک بەر ئەو شوێنە کەوت کە ئاژەڵەکانمی لێبوون."
 
ئاسیا دانیشتوویەکی دیکەی گوندی سگێرێیە و باسی ئەو ترسە دەکات کە بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکە؛ گوندەکەی گرتووەتەوە. ساچمەیەکی گولـلە تۆپ بەدەستەوەیە کە بەر نزیک ماڵەکەی کەوتووە.
 
ئاسیا دەڵێت، "ئێمە لە فڕۆکەکانی تورکیا دەترسین، لە تۆپەکانی تورکیا دەترسین، گوندەکانیان هەموو چۆڵکردین، هەمووی درایە بەر تۆپ، بە بیانووی پەکەکە داروباریان نەهێشت، گۆیژیان نەهێشت، قەزوانیان نەهێشت، تەڕاشیان نەهێشت، هەموویانی سووتاند. ئەم تۆپە بەر تەنیشت ماڵەکەمان کەوت، ئەمە بەر هەر کەسێک بکەوێت دونیا دەبینێتەوە؟ نەخێر نایبینێتەوە."
 
بەشێکی خەڵکی سگێرێ، گوندەکەیان چۆڵکردووە، بەهۆی شەڕێک کە هی خۆیان نییە، بەڵام هاتووەتە بەر دەرگایان. 
 
بەشیر، دانیشتوویەکی دیکەی گوندەکەیە و باس لەوە دەکات، "ترسێکی گەورە دروستبووە. ئەو ماڵانەی لای خۆمان لە سگێرێ، دوو لەو ماڵانە، چۆڵیان کرد و رۆشتن، ئەوانەی ماونەتەوەش لە ژێر مەترسیدان، ساچمە تۆپ و فیشەکدانی دۆشکەی فڕۆکە بەربوونەتەوە نێو ماڵەکان."
 
چڕبوونەوەی بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە دوای ئەوە هات کە دوو ئەندامی پەکەکە هێرشیان کردە سەر وەزارەتی نێوخۆی تورکیا، کە یەکێکیان خۆی تەقاندەوە و ئەوەی دیکەش لە لایەن پۆلیسەوە کوژرا. لەو هێرشەدا دوو پۆلیسی تورکیاش برینداربوون. 
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی یەکی تشرینی یەکەم رایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکانیاندا 20 ئەشکەوت، پەناگە و کۆگەی چەکی پەکەکەیان لەنێوبردووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو بژمێر لە کەرکووک خێزانێک لە سەرژمێری تۆمار دەکەن. وێنە: رووداو

کوردانی کەرکووک لە ئەورووپاوە بە لێشاو گەڕاونەتەوە بۆ بەشداری لە سەرژمێری

ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دیاسپۆرانشین بۆ خۆتۆمارکردنیان لە پرۆسەی سەرژمێری گەڕاونەتەوە کەرکووک. دیار کوێخا یەکێکە لەو کوردانە کە 20 ساڵە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و بۆ سەرژمێری گەڕاوەتەوە