بەشێکی قوتابییانی سابیس لە هەرێمی کوردستان لە تاقیکردنەوەی AP "سەرکەوتن" بەدەستدەهێنن
رووداو دیجیتاڵ
قوتابخانەی نێودەوڵەتیی شوەیفات رایگەیاند، قوتابییانیان توانیویانە لە تاقیکردنەوەی APـی کامبریجی نێودەوڵەتی "سەرکەوتن" بەدەستبهێنن و نمرەکانیان لە نێوان A-C بووە.
قوتابخانەکانی شوەیفات لە هەولێر و سلێمانی رایدەگەیێنن، نزیکەی 95٪ـی قوتابییانی سابیس لە کوردستان بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی کامبریج کردووە و 85%ـیان تێکڕای نێوان 3-5ـیان بەدەستهێناوە، هەروەها 34 قوتابی لە ناوەندی خوێندنی نێودەوڵەتی- هەولێر خەڵاتی AP®Scholar ـیان وەرگرتووە کە دەدرێتە ئەو قوتابییانەی کە کۆنمرەی 3 یان زیاتریان لە تاقیکردنەوەی AP بەدەستهێناوە.
قوتابخانەی شوەیفات ئاماژە بەوەش دەدات، شەش قوتابی خەڵاتی AP Scholar with honorـیان وه‌رگرتووە كە دهرێتە ئه‌و قوتابییانه‌ى تێكڕاى 3.25 كه‌متر نه‌بێت له هه‌موو تاقى كردنه‌وه‌كانى AP. هه‌روه‌ها به زیادكردنى 3 نمره یان زیاتر له 4 زیاتر لە دوو قوتابى خه‌ڵاتى AP Scholar with honor وه‌رگرتووە، كه ده‌درێتە ئه‌و قوتابییانه‌ى تێكڕاى 3.5 كه‌متریان نه‌بێت له هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كانى AP® كه ئه‌نجامدراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى 3 نمره یان زیاتریان به‌ده‌ستهێنابێت له پێنج بۆ ئه‌م تاقیكردنه‌وانه.
مامۆستا رائید مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێمى له قوتابخانه‌كانى سابیس گوتى: "ئێمه زۆر شانازى به قوتابییانمان ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام رووبه‌ڕووى هه‌موو به‌ره‌نگارییه‌كان ده‌بنه‌وه.. هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین له پڕۆژه‌كانى داهاتوویان".
قوتابخانەکە ئاماژە بەوە دەدات، "ئه‌م ده‌ستكه‌وته نایابه، ده‌رئه‌نجامى پڕۆگرامى به‌هێز و په‌رتووكى ئاماده‌كراوى قوتابخانهکەیە، كه به‌شێوه‌یه‌كى ئاڵۆز ئاماده‌كراوه و به یارمه‌تیده‌رى سابیس بۆ جێبه‌جیكردنى داواكارییه‌كانى تاقیكردنه‌وه دیاریكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى تاقیكردنه‌وه‌كانى ده‌ره‌كى دانراوه".
ئێستا ناوتۆماركردن بۆ ساڵى خوێندنى 2022-2023 له قوتابخانه‌كانى سابیس له هەرێمی كوردستان و عێراق كراوه‌یه، بۆ سه‌ردانى ماڵپه‌ڕى ئه‌لیكترۆنى کلیک لێرە بکە.